کرێکارێک لە خورماتوو
سندوقێکی پڕ لەمریشک کەوت بەسەریدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە قەزای خورماتوو کرێکارێک لەکاتی بارکردنی مریشکدا سندوقێکی پڕ لەمریشک کەوت بەسەریدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
عەلی فەلاح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو بە 964ـی وت، کرێکارەکە تەمەنی 20 ساڵەو پیشەی دابەشکردنی مریشکە بەسەر ئەو دوکانانەی کە مریشک فرۆشن، ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی مریشکدا لەیەکێک لەشەقامەکانی قەزاکە ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پڕ لە مریشک بووە لەجۆری کیای بارهەڵگر، ئەو لەدواوەوەی ئۆتۆمبێەکە بووە، لەتاسەیەکی داوەو کرێکارەکە بەربووەتە خوارەوەو سندوقێکی پڕلەمریشکیش کەوتووە بەسەریدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، لەئێستادا بۆ توێکاری پزیشکی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک دەکرێت.
کرێکارەکە ناوی “نەبەز سابیر”ـە تەمەنی 20 ساڵە و کرێکاری دابەشکردنی مریشکه بەسەر دۆکاندرانی مریشک فرۆش لەخورماتوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی