لە سنووری گەرمیان 

راوچیەک دەستگیرکرا و سیانی دیکە هەڵاتوون 

964+

توانا نەقی

لە لایەن پۆلیسی دارستانی نەوجولەوە لە سنووری کفری راوچییەک دەستگیر کراوە و سیانی دیکە هەڵاتوون، راوچییەکان تەقەیان لە مەفرەزەکەی پۆلیس کردووە و تایەی ئۆتۆمبێلێکیان تەقاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گووندی دووڕاجی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کەوتوونەتە دوای چەند راوچییەک، راوچییەکان تەقەیان لە مەفرەزەکە کردووە و تایەی ئۆتۆمبێلەکەیان تەقاندووە، بەڵام یەکێکیان دەستگیر کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە کاتژمێر 2:00ـی شەو بووە و سێ لە راوچییەکان هەڵاتوون و ئێستا فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە.

لە مۆكەبە دوو راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیر کران

لە مۆكەبە دوو راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیر کران