500 داری دیکە چێندرا 

ئاو بوەستێ دارچاندن لە هەولێر ناوەستێ 

964+

توانا نەقی

هەموو رۆژێک لە چوار چێوەی هەڵمەتدا نەمام و دارچاندن لە شەقام و پارک و گەڕەکەکانی هەولێر بەردەوامە و ئەوەتا 500 داری دیکە لەسەر شەقامی 30 مەتری چێندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، زیاتر لە 500 داری دیکە لە شەقامی 30 مەتری هەولێر چاندرا بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتی نەمام چاندن بەردەوامە و رۆژانە کار لەسەر خزمەتکردنی پارک و باخچەکان دەکرێت و هەروەها لە دوورگە ناوەندی و شەقامە گشتیەکاندا بەشێوەیەکی فراوان دار و گۆڵ دەچێندرێت.

شارەوانی روونیکردووەتەوە، تەواوی هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان ئەنجام دەدرێت، ئەوە سەرەڕای کاری رۆژانەی  بڕین و تەقلیمکردن و خاوێنکردنەوەو ئاودان کردن و جوانکاری لە دار و درەخت و فریزەکان.

هەڵمەتێکی دارچاندن بەڕێوەچوو

هەڵمەتێکی دارچاندن بەڕێوەچوو