مه‌به‌ستیان هه‌لیكاره بۆ گه‌نجان
وه‌زاره‌تى كار و دانیماركییه‌كان په‌ره به سیستمی “شۆڤاژ” ده‌دەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، له‌گه‌ڵ ئەنجوومەنی دانیمارکی بۆ پەنابەران DRC یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنى سەبارەت بە پەرەپێدانی راهێنانی پیشەیی له‌سه‌ر سیستمى (شۆفاژ) واژۆ كرد، مه‌به‌ستیانه له‌رێگه‌ى راهێنانى پیشه‌ییه‌وه په‌ره به‌م سیستمه بدرێت و هه‌لیكاریش بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنن.
شۆڤاژ، بریتیە لە گەرمکردنی بیناکانمان لە ریگەی گەرمکردنی ئەرزی بیناکان بەهۆی بردنی ئاوی گەرم لە رێگەی تۆڕێکی رێکخراوی بۆری تایبەتی ئاوەوە، بۆ گەرمی ماڵەکان، به‌كارده‌هێندرێت.
ئەم پڕۆژەیە بە هاریکاری دارایی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابووری و پەرەپێدان BMZ – لەلایەن ئەنجوومەنی دانیمارکی بۆ پەنابەران DRC جێبەجێدەکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی GIZـی ئەڵمانی.
وه‌زاره‌تى كار ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، واژۆكردنى لێكتێگه‌یشتنه‌كه بە مەبەستی پەرەپێدانی راهێنانی پیشەییه لە بواری سیستەمی گەرمکەرەوەی زەمینی كه به (شۆڤاژ) ناسراوه، لە رێگەی پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی تایبەتمەند و پێشکەشکردنی راهێنانی راهێنەران لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.
ئامانج لەم پڕۆژەیە دروستکردنی هەلیکار و بنیاندنانی توانای راهێنەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستبەری کۆمەڵایەتییە بۆ پێشکەشکردنی راهێنان لەو بوارانەی کە بازاڕی کار خواستیی لەسەریەتی.
زەکیە سەید ساڵح، بریكارى وه‌زاره‌ت بە گرنگییەوە باسی لەو هاوبەشییە کردووه لە نێوان وەزارەت و ئەنجوومەنی دانیمارکی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی راهێنان لەو بوارانەی کە خوازراون لە لایەن بازاڕی کار و دەبنە هۆی دروستکردنی هەلیکاری زیاتر بۆ دانیشتیوانی هەرێمی کوردستان.