ئهوانهى دانیشتوانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن
خوێندنى باڵا وردبینی لە سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دهكات
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، دهستیان به وردبینی لە بەراییەکانی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا كردووه بۆ ئهوانهى دانیشتوانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی دامەزراندنیان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێكدا دهڵێت، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی وردبینی لە لیستی سەرجەم بەراییەکانی سێ یەکەمەکان و هەڵگرنی بڕوانامەی باڵا لە دانشتوانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە دەرچوی زانکۆکانی کوردستانن.
جەخت لەسەر نووسراویان تایبەت بە بەراییەکان (فۆرمی داواکاری دامەزراندن و فۆرمی داوکاری کۆد)ی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە دەرچوانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە دانیشتوی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن كرایەوە.
بڕیاردراوه لەم هەفتەیەدا وردبینی کۆتایی بەراییەکان و مۆرکردنیان و ئامادەکردنیان بۆ ئەوەی بەبێ کەموکوڕی رەوانەی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی بکرێت.
پێشتریش، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا سەرجەم یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرای دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2003 – 2025، بەمەبهستی دامەزراندیان لە حکومەتی عێراق فۆڕمی تایبەتیان پێدرا و زانیارییەكاینان لێ وەرگیراوه.