دانیشتوانى گەڕەکێکى شارەزوور بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت
توڕى ئاویان نییە
150 ماڵ لە شارەزوور؛ تائێستا بە تانکەر ئاویان پێدەگات
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دەورووبەرى سلێمانى ئاشکراى دەکات، گەڕەکێى قەزاى شارەزوور تائێستا تۆڕى ئاوى خواردنەوەى نییە و رۆژانە بە تەنکەر ئاویان بۆ دابین دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، لە رێگەی پڕۆسەی تانکەرینی سەر بە فەرمانگەی ئاوی شارەزوور، رۆژانە ئاوى خواردنەوە بۆ دانیشتوانى گەڕەکى رۆژئاواى قەزاى شارەزوور کە گەڕەکێکى نوێیە دابین دەکرێت.
وەک باسکراوە، ژمارەى ماڵەکانى گەڕەکەکە 150 ماڵن و لە رێگەى سێ تەنکەرەوەن هەفتەى هەر ماڵێک، دوو جار ئاویان پێدەگات.
ئاشکراشى کردووە کە پێدانى ئاوەکە بێبەرامبەرە.
+1