پسپۆرێک؛ ژینگەکەیان بۆ لەبار کراوە

لە سێ ساڵدا سەگێكی مێ 72 بێچووی دەبێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بەپێی داتا نافەرمییەکان نزیکەی 65%ی خۆڵ و خاشاکی ماڵان خواردنە، جا رەنگە بڵێن وانییە، خۆ ئەتوانن رۆژانە بزانین عەلاگەی خۆڵی ماڵەکەتان چەندی خوادنە، بوونی سەگی سەرجادە و هەبوونی خواردن و شوێنی گونجاو بۆ مانەوەیان وایکردووە کە ژمارەیان زۆر زۆربن.

ئەمە قسە پسپۆڕی بواری ژینگە ئامانج عومەرە بۆ 964 و باس لەوەدەکات، لە ساڵێکدا، سەگێکی سەرجادە لە رەگەزی مێ، لە ماوەی سێ ساڵ بە نزیکەی 72 بێچووە سەگی دەبێت.

هەر دوێنێ بوو شارەوانی سلێمانی لە زۆری و بۆری بابەتەکە سێ هەزار دیناری بۆ ئەو کەسانە دانا کە سەگ و بێچووەکانی بۆ شێڵتەری سەگە بێلانەکان دەگوازنەوە، ئەو پسپۆڕە ئەوەی بە 964 وت، سەگێکی سەرجادە ی مێ لە ماوەی سێ ساڵ، بە نزیکەی 72 بێچووە سەگی دەبێت، لە کاتێکدا هەموو هۆکارەکانی زیادبوونی سەگەکان لە جادەکانی کوردستان بوونی هەیە.

وەکو، خۆراک، شوێنی مانەوەی گونجاو، نەبوونی پڕۆگرامی کۆنتڕۆکردنیان.

ئەو پێی وایە، کۆمەڵێک رێکار کە لەژێرناوی خزمەتکردنیاندەکرێ هەڵەیە، وتی، هەندێ چالەکەوان ئامادەن لەسەر جادەکان هەموو شتێک بۆ سەگەکان بکەن بەس هەوڵیان نەداوە، سەگ و مرۆڤەکان بکەن بە هاوڕێ و هەندێ لەو بێچووە سەگانە ئامادە بکەن بۆ ئەوکەسانەی کە حەزیان لە بەخێوکردنیانە لە باتی هێنانی سەگی ماڵی لە دەرەوەی کوردستان.

کێ هۆکارە لەبوونی ئەو هەموو سەگە لە کۆڵان و جادەکان. پرسیارە و پسپۆڕەکە بە چوار خاڵ وەڵامی دایەوە؛
1. خۆمان بەدەرەجەی یەکەم بەهۆی فڕێدان رێژەیەکی زۆری خۆراک رۆژانە، بەهۆی نەبوونی ئیدارەدانی خواردنی پێویستی رۆژانە و نەبوونی سیستەمی بەڕێوەبردنی خۆڵ و خاشاک.
2. هەندێک چالاکوان کە بوونەتە هۆکاری زیادکردنی رێژەکەیان ئەویش بە دابینکردنی شوێن و خواردن بۆیان بێ بەئەنجام کردنی ئیدارەدانی زاوزێی سەگەکان.
3. حکومەت، دروستکردنی شێڵتەر چار نییە ئەگەر سیستەمی کۆنتڕۆکردنی زاوزێی لەگەڵ نەبێت.
4. دەبێت کاربکرێت لەسەر شێوازی ماڵی کردنی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان هاوتەریب لەگەڵ خاڵی دووەم کە شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی زاو و زێ سەگەکانە.

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە