بەبۆنەی جەژن و نەورۆزەوە

هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان راگیراوە

شۆڕش قادری

بەبۆنەی جەژنی رەمەزان و نەورۆزەوە هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ راگیراوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو شۆفێران و بازرگانان و کاسبکارانی مەرزەکە دەڵێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان و نەورۆزەوە، رۆژانی هەینی 20.3.2026  و شەممە 21.3.2026 هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخانە رادەگیرێت.

مەرزەکە رۆژی یەکشەممە 22.3.2026  دەکرێتەوە و هاتوچۆی بازرگانی تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.