پیاوەتى بە ئاوى حەمامەوە دەکات
“یاپراخی داوا کردووە و لاى میوان دەڵێت خۆم پێچاومەتەوە”
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
خانمە شێفێک کە لەیەکێک لە فێستیڤاڵەکانى سلێمانى ژمارەیەک خواردنى کوردەوارى دروستکردووە، باس لەوە دەکات زۆر کەس هەیە بە خواردنەکانى پیاوەتى دەکات وەک ئەوەى خۆى دروستى کردبێت.
سۆنیا تەها کە ساڵانێکە بۆ فێستیڤاڵەکان خواردن ئامادە دەکات، باسى لەوەکرد، لە سلێمانى زۆرترین خواست لەسەر کفتەى سابونکەران و یاپراغە.
“زۆر جار خەڵک داواى مەنجەڵێک یاپراغ یان کفتە دەکەت، بۆى ئامادە دەکەین و تەنها خواردنى ماوە، بەڵام کەسەکە لەبەرچاوى میوانەکان دەیخاتە سەر ئاگرێکى کز و دەڵێت خۆم دروستم کردووە”، سۆنیا تەها وا دەڵێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح