گەرمیان

شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا؛ ئۆتۆمبێلێک لە پردێک کەوتە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردى گوندى تازەدێ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەستدا.

هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فورد فیگو)بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، بەڵام کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا.

وەک باسى دەکات، بەهۆی رووداوەکە شۆفێرەکەی کە لەدایکبووی ساڵی 1996ـە، گیانی لەدەستدا.

بەپێى وێنەکانى هاتوچۆى گەرمیان بێت، ئۆتۆمبێلەکە دواى وەرگەڕان لە پردەکە کەوتووەتەخوارەوە و زیانێکى زۆرى پێگەیشتووە.