هەواڵەکان
گەڕەكی سروشتی سلێمانی داوای قیرتاو دەكەن
+964
ژووری هەواڵ
، هەشت نۆ كۆڵانی گەڕەكی سروشت لە سلێمانی قیر نەكراون و هاوینان دەبێتە خۆڵ و زستانانیش دەبێتە قوڕ، پیاوانی گەڕەكەكە بۆ چوونە مزگەوتیش كێشەی گەورەیان هەیە و ترسیان لە لافاویش هەیە.
رێگاوبانی سۆران ناو و ناوبانگی باشی دەکردووە لە جوانی و شێوەی ئەندازەییان، بەڵام ترافیک لایتەکانی ناوشار لە چرکەژمێریان کەمە و ئەوەش گرفتی بۆ شۆفێران دروستکردووە، زۆر جار یان تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن یان لە چرای سوور دەدەن و سەرپێچیان بۆ تۆمار دەکرێت.
رێكخراوێكی ئاژەڵدۆست دژی كۆكردنەوەی سەگەكانن، دوای ئەو هەڵمەتەی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاندووە و ئاشكراشی دەكات، دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون، هۆكارێكی سەرەكییە سەگەكان بچنە ناو گەڕەكەكانەوە.
کۆڵانی عاشقان لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر ناوێکی جیاوازی پایتەختە و هەر کە رێگەت کەوتە ئەو گوزەرە، بە نووسراوی سەر دیوارەکانی ئەمبەر و ئەوبەری کۆڵانەکە، بۆت دەردەکەوێ، گەنجانی ئەو گەڕەکە خراپ گیرۆدەی عەشق و خۆشەویستی بوون.