بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم - وێنە؛ وەزارەتی کارەبای هەرێم
بۆ سێ رۆژە
کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە
964+
شۆڕش قادری
لەمڕۆوە تا دوو رۆژی تر کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە، چونکە کۆمپانیای داناگاز چاکسازی دەکات و بەرهەمهێنانی گاز کەم دەبێتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی وەزارەتی کارەبای هەرێم، کۆمپانیای داناگاز لە رۆژانی (20-21-22)ـی ئەم مانگە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی گاز دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەم دەبێتەوە و بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە 1600 مێگاوات كارەبا کەم دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداربوونی کارەبا.