بە شۆرتی کارەبا سووتابوون

غەتاسی ئاوی 600 ماڵی ژاراوە گۆڕدرا و چاککرایەوە

964+

توانا نەقی

بەم رۆژی پشوو هەینییە فەرمانگەی ئاوی ژارەوە بۆ ئەوەی خەڵک بێ ئاو نەبێت هەستاون بە گۆڕینی غەتاسێک و کۆمەڵیک چاکسای کە 600 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی ئاوی ژارەوە بڵاویکردەوە، بەشی ئامێرەکان و چاککردنی فەرمانگەکەیان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین هەڵسان بە گۆڕینی غەتاسی 13 k.w و وەهەروەها گۆڕینی کێبڵ وایەری 16*3 بۆ بیری ژمارە حەوت لەگەڕەکی ئازادی.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو غەتاس و کبڵانە بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتاون و بە چاککردنەوەیان زیاتر لە 600 ماڵ لێی سوودمەند بوون.

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری ...

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری خواردووە