باندێک لە میسان
150 سەر ئاژەڵیان دزی و دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
بە یەک و دووان رازی نەبوون باندێک کە سێ کەسیان دەستگیر کراوە لە قەزایەکی میسان 150 سەر ئاژەڵیان دزیوە و لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کران.
پۆلیسی پارێزگای میسان بڵاویکردەوە، لەلایەن پۆلیسی تاوانەوە باندێکی تاوانکاریان کە تۆمەتبارن بە دزینی 150 سەر ئاژەڵ دەستگیر کردووە و پێکهاتوون لە سێ کەس.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەندین ئۆپەراسیۆن و بەدواداچوونیان کردووە تا داستگیریان کردووە لە قەزای کومەیت.
ئێستا بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانە و لێکۆڵینەوەی یاساییش لەگەڵیان بەردەوامە.