دابەزیوە

نرخی نەوتی برێنت 67 دۆلارە

توانا نەقی

دواى ئەوەى چەند رۆژێک بوو نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوى دەنا، ئەوە دوو رۆژە جارێکى تر نرخەکەى رووى لە دابەزین کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی 19.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 31 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.13% تووشى دابەزین بووە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.22%، دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو و دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە جارێکی تر سەربەرەوخوار بووەوە.