سبەی لە کەرکوک پشووی فەرمییە – وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە نێوان کەرکوک بۆ پردێ
گەنجێکی کورد رفێندرا و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
درنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە گوندێکی نێوان کەرکوک بۆ پردێ گەنجێکی کورد دەڕفێنن و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار دەکەن.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی پردێ بە 964ـی وت، چەند گەنجێک رۆیشتوون بۆ باخێک لە گوندی بیبانی دوو لە گەنجەکان دەڕۆن مۆلیدەیەک بهێنن
لە گوندی زەردك تووشی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەبن تەقە لە گەنجەکان دەکرێت یەکێکیان بەسەختی بریندار دەکرێت بە ناوی پاڵا و ئەوەی دیکەشیان بە ناوی سامان دەڕفێنن، سەرچاوەکە وتیشی چەکدارەکان وایان زانیوە بریندارەکە گیانی لە دەستداوە و بەجێیان هێشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی ئەو زانیاریانە کە هەیە بریندارەکە خۆی گەیاندووەتە سەر شەقامی گوندی بیبانی و لە گەڵ ئۆتۆمبێلێک سەرکەوتووە تا گەیشتووەتە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک.
بەپی ئەو زانیاریانەی دەستی 964 کەوتوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لو رووداوەکە وتی، “ئەو دوو گەنجە کە تێپەڕیون مەفرەزەیەکی چەکدار رایانی گرتووە دوای وەرگرتنی ناسنامەکانیان دورخستنەوەیان لە شەقامەکە ، دوو فیشەک لەسەری یەکێک لە گەنجەکان دەدەن بەناوی پاڵا و لەو کاتە وێنەی ڤیدیۆی دەگرن وقسەدەکەن و دەڵێن ئەو گەنجە موخەریبە، ئەوەی موخەریبیش بێت هاوکاری دەسەڵات بکات ئەوە چارەنوسیەتی ، بەڵام دوای رۆیشتنی چەکدارەکان کە وایان زانی مردووە، بەڵام بەبرینداری خۆی دەگەیەنێت بە ئۆتۆمبێلێک.
لە ماوەی رابردوو چەند حاڵەتێکی دیکەی رفاندن لە سنووری گوندەکانی نێوان کەرکوک بۆ پردێ هەبووە ئەوەش بەهۆی فراوانی ناوچەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی