شەقامێکی سلێمانی - وێنە: 964
ئەفسەرێک لە هاتوچۆ
ئۆتۆمبێله لێدراوه‌كان ته‌نیا له تاقیگه‌ی نزیك تێرمیناڵی سلێمانی بەراد دەکرێن
ئەحمەد مستەفا
ئەفسەرێک لە به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل، لە هاتوچۆی سلێمانی دەڵێ، ئۆتۆمبێله لێدراوه‌كان ته‌نیا له تاقیگه‌ی نزیك تێرمیناڵی نوێی سلێمانی له‌سه‌ر رێگه‌ی تاسڵوجه – سلێمانی بەڕاد ده‌كرێت وە، لە هەموو سلێمانی له سێ ناوچه رۆژانه پشكنینی به‌ڕاد بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كرێ.
ئه‌وانیش ناوچه‌ی تانجه‌رۆ، پیشه‌سازی و تاسڵوجه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، به‌رهه‌م مەولود، ئه‌فسه‌ر له به‌شی پشكنینی ئۆتۆمبێل له بە رایۆی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاندووە، له تانجه‌رۆ له دوو تاقیگه، له ناوچه‌ی پیشه‌سازی له دوو تاقیگه و له تاسڵوجه له سێ تاقیگه، رۆژانه به‌به‌رده‌وامی كراوه‌ن و پشكنینی به‌ڕاد بۆ ئۆتۆمبێل دەکەن.
جگه له‌و حه‌وت تاقیگه‌یەی كراوه‌ن، سێ لیژنه‌ی دیكه پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن ئه‌وانیش لیژنه‌كانی “هاوبه‌ش بۆ كاروباری پشكنین، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (مراندن)ی ئۆتۆمبێل و لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی كێشه‌كانی ئۆتۆمبێل”.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌شی پشكنین له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی جه‌ختده‌كاته‌وه، له سلێمانی زۆرترین ناوه‌ندی پشكنین هه‌یه به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه و پێویست ناكات شۆفێران پێكه‌وه روو له‌یه‌ك شوێن بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغی دروستبكه‌ن و به‌هۆیه‌وه كاره‌كانی خۆیان دوابكه‌وێت.