بەڕێوەبەرى تەندروستى:

لە سلێمانى تا کۆتایى 2025 کێشەى دەرمان و پێداویستى پزیشکى چارەسەر بووە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ئاشکراى دەکات، تاکۆتایى ساڵى 2025 کێشەى دەرمان و پێداویستى پزیشکى لە پارێزگاى سلێمانى چارەسەر بووە.

دکتۆر، سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى تەتدروستى سلێمانى بە 964ـى وت،” بەهەوڵى هەموو لایەک، کێشەى دەرمان لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى تا کۆتایى ساڵى 2025 چارەسەر بووە”.

لە وڵامى پرسیارى پەیامنێرى 964 کە وتى بۆچى لە پارێزگاکانى تر کێشەى دەرمان دروست نابێت، سەباح هەورامى وتى،”دیارە ئەوان گرفتى دەرمانیان نییە، یان کێشەى نەختینەیان نییە، یانیش وەک سلێمانى لەرووى ژمارە و کوالێتییەوە خزمەتگوزارى تەندروستى پێشکەش ناکەن”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت

ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت "هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆلێرا تۆمار نەكراوە"