گرافیک؛ 964+
"دەرمانی ئۆنلاین مەکڕن، چونکە رێگەپێدراو نییه"
ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت “هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆلێرا تۆمار نەكراوە”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له پارێزگاكه تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان وریابن له به‌كارهێنانى ئاو و دڵنیابن لهبهكارنههێنانى ئاوى پیس.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19.7.2025 ئه‌مه قسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌ى له سیمینارێک كرد، كه لەبارەی ئاڵنگاری و کێشەکانی بەردەم کەرتی تەندروستیی سلێمانی سازكرابوو و چەندان پسپۆڕ و ئەکادیمیست به‌شداریان تێداكرد.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەكەمان تۆمار نەکراوە، به‌ڵام دەبێت هاوڵاتیان لە پاک و پیسی ئاوی خواردنەوە دڵنیابن”.
داواى لە هاوڵاتیان كرد دەرمانی ئۆنلاین نەکڕن، چونکە هەموی بازرگانییە و رێگەپێدراو نین، رونیشیكرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كه‌یان هیچ بودجەیەکی وەبەرهێنانیان لە کەرتی تەندروستیدا نییە، بۆیه بە بەردەوامی کێشەی دەرمانیان هەیە، چونکە ده‌ڵێت “پارەمان لەبەردەستدا نییە”.