مانگی 10 كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت
دووسايدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران گه‌یشته قۆناغی كۆتایی
ده‌شتی عارف
پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران گه‌یشتووەتە قۆناغی كۆتایی و بڕیاریشه له مانگی 10ـی ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێت و به‌ڕووی شۆفێراندا بكرێته‌وه.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و گوژمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراوه و تیمێكی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
پڕۆژه‌كه بریتییه له دروستکردنی شه‌قامی دووساید و دیواری پاڵپشت و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی رووناکی و سەوزایی، کە 365 رۆژی بۆ دیاریكراوه بۆ تەواوکردنی و ئێستاش به‌ڕێژەی 90% كاره‌كانی تەواو كراون، بڕیاریشه تا مانگی 10ـی ئەمساڵ سه‌رجه‌م کارەکانی كۆتایی بێت
ناحیەی حاجی ئۆمەران دەکەوێتە قەزای چۆمان، بەهۆی هەبوونی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکانی هەرێمی کوردستان و رووبەرەکەی 140 کیلۆمەتر دووجایە، لە ساڵی 1975 بووەتە ناحیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

default

default
default
default
default
default
default