بەشى یەکەمە

بەم نزیکانە پارەى گەنمى جوتیاران خەرج دەکرێت

وریا فەتاح

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2025، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەم نزیکانە پارەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە،”بڕیارە لەم نزیکانە بڕە پارەیەک وەک بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی”.

جەختیش دەکاتەوە، بە گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ دابەش دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان.