بەرەوە 68 دۆلار دەڕوات

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووەتەوە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک لە سەروو 67 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 34 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی  0.52% بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 0.4 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.56٪ بەرزبووەتەوە.

هەفتەی رابردوو و دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، نرخی نەوت بەخێرایی بەرزبووەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە زۆری نەخایاند و چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکە جارێکی تر سەربەرەوخوار بووەوە.