ئۆفیسی فەرمیی کۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی تورکیش ئێرلاینز له هه‌ولێر كرایه‌وه
ده‌كه‌وێته كوێ؟
ئۆفیسی فەرمی کۆمپانیای تورکیش ئێرلاینز لە هەولێر کرایەوە
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئۆفیسی فەرمیی کۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی تورکیش ئێرلاینز له هه‌ولێر كرایه‌وه و پارێزگای هه‌ولێریش ئه‌م هه‌نگاوه به گرنگ وه‌سف ده‌كات.
رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌كه شه‌وی رابردبوو، كه ئۆفیسه‌كه ده‌كه‌وێته شەقامی گوڵان.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا هه‌واڵه‌كه‌ی پۆست كردووه و ده‌ڵێن، “کردنەوەی ئەم ئۆفیسە هەنگاوێکی گرنگە بۆ نزیککردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە لە گەشتیاران و ئاسانترکردنی پرۆسەی رێکخستنی گەشتەکان، لەگەڵ پێشکەشکردنی زانیاری و رێنمایی پێویست سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکان”.
توركیش ئێرلاینز كۆمپانیایه‌كی ناوداری فڕۆكه‌وانیی توركیایه و له ئاستێكی جیهانی كارده‌كات، گه‌شته‌كانی بۆ 315 فڕۆكه‌خانه له 120 وڵاتی جیهان ئه‌نجام ده‌دات و به‌وه ناسراوه كه خزمه‌تگوزارییه‌كی كوالێتی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.