پۆدكاستی لەشساغی
نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە و کوێرەڕژێنەکان و كاریگەرییە زیانبەخشەكانی چین؟
964+
جێگر مەحمود
دکتۆر مازیار جەبار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە و کوێرەڕژێنەکان، دەڵێت نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە باوترین و مەترسیدارترین نەخۆشییەکانی سەردەم و كاریگەری قوڵی لەسەر جەستە هەیە.
ئەو لە پۆدكاستی لەشساغی وتی، شەکرە تەنیا بەرزبوونەوەی شەکری خوێن نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر تەواوی جەستە هەیە، هەروەها جیاوازی نێوان جۆری 1 و 2ی شەکرە و نیشانە پێشوەختەکانی دەخاتەڕوو
لە گفتوگۆکەدا ئەو باس لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی شەکرە دەکات لەسەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن و گورچیلەکان، بینین و دەست و قاچ، هاوکات کاریگەرییەکانی لەسەر هۆرمۆنەکان و توانای سێکسی لە ژنان و پیاواندا و مەترسییەکانی شەکرەی دووگیانییش روون دەکاتەوە.
گوێ لە پۆدكاستەكە بگرن و مەترسییەكانی شەكرە و خۆپارێزی لەو نەخۆشییە قورسە گوێبیست ببن…