گه‌رماوه‌كه‌ى فاتمه‌خانه
سلێمانى یه‌كه‌مین شوێنه‌وارى سه‌رده‌مى بابانییه‌كانى دۆزییه‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له سلێمانى به‌شی شوێنه‌وارى زانكۆ یه‌كه‌مین شوێنه‌واریان دۆزییه‌وه كه بۆ سه‌رده‌مى بابانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌مه‌نى زیاتر له 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
زریان حاجى، سه‌رۆكى به‌شی شوێنه‌وار له كۆلیژى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانى زانكۆى سلێمانى به 964 ـى راگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌واره‌ى دۆزراوه‌ته‌وه ده‌بێته یه‌كه‌مین شوێنه‌راى سه‌رده‌مى بابانییه‌كان، چونكه ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌م سه‌رده‌مه له شاره‌كه نه‌ماوه.
وتیشی “شوێنه‌واره‌كه بریتیه له گه‌رماوێكى تایبه‌ت، كه به گه‌رماوى فاتمه‌خان ناسراوه و فاتمه‌خانیش دایكی سلێمان پاشای بابان بووه”.
له‌ناو شوێنه‌واره‌كه زۆر كه‌رەسته‌ى نایاب دۆزراونه‌ته‌وە، له‌وانه‌ش سكه و ئاڵتون و سه‌بیلى جگه‌ره و مۆر.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن