به‌شێكی چیاكه ته‌نیا بزنى نێرینه‌ى لێده‌ژیت
ئاژه‌ڵدۆستانى مه‌خمور ده‌یانه‌وێت بزنى مێینه ببه‌نه چیای قه‌ره‌چوغ و توخم و وه‌چه‌كانى زیاد بكه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵدۆستى قه‌زاى مه‌خمور كار له‌سه‌ر پاراستن و زیادكردنى توخمى ئه‌و بزنه كێویانه ده‌كه‌ن كه له چیاى قه‌ره‌چوغ هه‌یه، ده‌ڵێن به‌شێكی چیاكه ته‌نیا بزنى نێرینه‌ى لێیه و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت بزنێ مێینه‌ى بۆ ببه‌ن بۆ زاوزێ كردنیان و مانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له چیاكه‌دا.
ئاژه‌ڵدۆسته‌كان بانگه‌وازێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داواكارن هه‌ر كه‌سێك بزنى مێینه‌ى كێوى هه‌بێت پیانببه‌خشن بۆئه‌وه‌ى له‌و به‌شه‌ى چیاكه له‌رێگه‌ى زاوزێكردنه‌وه ژماره‌یان زۆر ببێت.
سازگار عه‌لى، یه‌كێك له‌و ئاژه‌ڵدۆستانه‌یه، به 964ـى وت، مه‌به‌ستیانه بزنێ كێوی له سنووره‌كه‌یان ژماره‌یان زیاد ببێت و توخم و جۆرى جیاوازیش بخه‌نه‌وه.
وتیشی “داوا له ژینگه‌دۆست و ئاژه‌ڵدۆستان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى بزنى مێینه شك ده‌به‌ن بۆمان بهێنێت، چونكه بازاڕى تایبه‌ت به‌و جۆره بزنه نییه و قه‌ده‌غه‌یه، ناچارین له رێگه‌ى ئه‌م بانگه‌وازه‌مانه‌وه داوا له‌و خه‌ڵكه بكه‌ین”.
سازگار، به‌باشى ده‌زانێت كه بزنه به‌ناوبانگه‌كانى ده‌ڤه‌رى بارزانیان ده‌ستبكه‌وێت، بۆئه‌وه‌ى هه‌مان توخم و جۆرى بزن له سنووره‌كه‌یان په‌ره پێبده‌ن.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا ملازم سدیق حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزى بارزان به 964ـى وت، ئه‌م بابه‌ته جگه له‌وه‌ى پێویسته به چه‌ندین رێكارى یاساییدا بڕوات، هه‌مان كات پێویستى به له‌به‌رچاوگرتنى رێكارى ته‌ندروستیش هه‌یه كه ئاخۆ له ئه‌نجامى تێكه‌ڵاوبوونى ئه‌م دوو جۆره بزنه، ره‌سه‌نایه‌تى توخمه‌كه وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه یاخود ده‌گۆڕێت.
وتیشی “خه‌ریكین لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد له‌سه‌ر بزنه كێوییه‌كانى بارزان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له رووى نێوده‌وڵه‌تیی و جیهانییه‌وه ناوێكی ئه‌كادیمییان بۆ دابنێین و بیسه‌لمێنین كه ئه‌و بزنه‌ى له بارزان هه‌یه تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه”.
ملازم سدیق، پێوایه ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵدۆسته‌كانى مه‌خمور داوایان كردووه له په‌رۆشییانه بۆ مانه‌وه‌ى ئاژەڵه كێوییه‌كانى سنووره‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به باش نه‌زانى كه هیچ جۆره تێكه‌ڵكردنێك بۆ بزنى كێوی ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه كه ئه‌وان وه‌كو به‌تالیۆنه‌كه‌یان زۆر به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانى سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌شیانه‌وێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یان وه‌كو هه‌میشه به پارێزراوى بمێنێته‌وه.