"هەموو دەڵێن واو"

بیرۆکەیەکى نوێ؛ بە پایسکیل ریکلام بکە و فڕەیەک لێبدە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

هاوشێوەى وڵاتان، هاوڵاتییەکى خۆمان لە دەرەوە گەڕاوەتەوە کوردستان و بیرۆکەیەکى نوێى هێناوەتەوە، ئەویش ریکلامکردنە بە پایسکیل و گێڕانى گەشتیارانە بەناو شارى هەولێر هەر بە پایسکیل.

ئاوڕێ عەبدولرەزاق، کە خاوەنى بیرۆکەکەیە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”لە دەرەوە شتیوا زۆرە، بەتایبەت لە ئەمریکا، بۆیە بە پێویستم زانى بیهێنم بۆ هەولێر، چونکە خەڵک حەزى لێدەکات و گەشتیاران و میوانانیش دەتوانن بە پایسکیل پیاسەى ناوشار بکەن”.

ئەوکەسە، ژمارەیەکى زۆر پایسکیلى خستووەتە سەر شەقام، ژمارەیەکیان بۆ ریکلام و ژمارەیەکیان بۆ پیاسەکردن بە گەشتیاران، وەکخۆى دەڵێت: ئەوە لێرە نەبوو، بۆیە ئیستا کە گەشتیاران دەیبینن دەڵێن، واو.

باسى لەوەشکرد، هەرشتێکى نوێ و جیاواز بێت، حەزدەکات بیبات بۆ هەولێر و خزمەتى شارەکە بکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجێکی فۆتۆگرافەر بیرۆکەیەکی نوێ بۆ تۆمارکردنی وێنە ...

گەنجێکی فۆتۆگرافەر بیرۆکەیەکی نوێ بۆ تۆمارکردنی وێنە بەکاردەهێنێ