لە گەرمیان دەچێتەوە سەروو 40 پلە
پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
964+
شۆڕش قادری
لە کۆتایی هاوین نزیک دەبینەوە و کەشەکە لە شەواندا تەواو فێنک بوو، بەڵام لە هەندێک ناوچەی کوردستان لە رۆژدا هەر گەرمە و بۆ ئەم دوو رۆژەش تیشکی خۆرەکە بەتینتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 13.9.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش ئاسمان هەروا بە ساف و ساماڵی دەمێنێتەوە، کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
سۆران: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی