زیندانی کرماشان - وێنە: socialmedia
بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر
دوو هاوڵاتی کوردی کرماشان لە سێدارەدران
964+
توانا نەقی
سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد کە خەڵکی کرماشانن و بە تۆمەتی ماددەی هؤشبەر گیرابوون جێبەجێ کرا لە گرتووخانەی ئەو شارە، ئەمە رێکخراوی هەنگاو پشتراست کردووتەوە.
رێکخراوی هەنگاو ۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەمەی رابردوو ئەو سزایە بەسەر ئەو کەسانەدا لە گرتووخانەی دیزڵاوا جێبەجێ کراوە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئومید رەحمانی لە سێ ساڵ پێش ئێستا و کامیار نەجەف زادە لە چوار ساڵ پێش ئێستاوە بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەرن و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.
بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی هەشتی 2025 لانیکەم 152 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە 24 کەس لەم بەندکراوانە واتە 16%ـی بەندکراوەکان کورد بوون.