لە رێگای نێوان کەرکوک - حەویجە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ مەولودخوێنێک گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کاتژمێر 4:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 13.9.2025بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمێلێکی جۆری پیکاب و ئوتۆمبیلێکی نیسان لە سەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ حەویجە بەدیاری کراووی لە نزیک گوندی مەنزلە شۆفێرێک گیانی لە دەستدا.

ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە کاری خوێندنەوەی مەولودنامەبووە لە حەویجە.

ئەحمەد ناسڕ کارمەندی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی حەویجە بە964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  ته رمی شۆفێرێک بە ناوی حسێن عەلی حەربی گەیشتە نەخۆشخانەکمان دوای پشکنینی سەرەتایی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.

وتیشی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستدا کاری خوێندنەوەی مەولودنامە بووە لە حەویجە، کەسێکی ناودارە لەو بوارە و لەسەرجەم شار و شاروچەکەکان مەولود دەخوێنێت و دەف لێدەدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بری...

بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندارە