رۆزا رەئوف، بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی - وێنە: پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی
دەڵێ؛ سەرقاڵین
بەڕێوەبەرە نوێیەکەی پەروەردەی رۆژهەڵات مەراسیم و پیرۆزبایی راگرت
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرە نوێیەکەی پەروەردەی سلێمانی نایەوێ لەم کاتەدا، سەردان و مەراسیمی پیرۆزبایی بۆ رێکبخرێ و لە پەیامێکدا دەڵێت، لە ئێستادا بەهۆی دۆخی گشتی وسەرقاڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانمان، مەراسیم و سەردان بە مەبەستی پیرۆزبای جێبەجێ ناکەین.
دوێنی چوارشەممە، لە جێگەی تریفە محەمەد، رۆزا رەئوف کرا بە بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.9.2025، رۆزا رەئوف، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کە 964 بینیوویەتی پەیامێکی ئاڕاستەی، سەرپەرشتیاران، بەڕێوەبەر و مامۆستایان و فەرمانبەران و ستافی پەروەردەیی بەڕیوەبەرێتییەکەی کردووە.
ئەو دەڵێ، دەستی ماندووی پەروەردەییتان ئەگوشم، ئومێدەوارم سەرەتای ساڵی خوێندن ببێتە سەرەتاو دەسپێکی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران و کۆتایی هێنانی قەیران و بارودۆخی خراپ بێت لە هەرێمەکەمان، وەک نەریتێکی باو،جلە کاتی گۆڕانکاری و وەرگرتنی ئەرکی نوێدا، بۆ دەربڕینی پاڵپشتی و پیرۆزبایی بە پەرۆشەوە سەردان دەکەن.
بۆیە دەمەوێت هەر لەسەرەتاوە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی یەک بەیەکتان بکەم لەبەرامبەر هەڵوێست و دڵسۆزیتان، بە داوای لیبوردنەوە رایدەگەیەنم لە ئێستادا بەهۆی دۆخی گشتی وسەرقاڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانمان، مەراسیم و سەردان بە مەبەستی پیرۆزبای جێبەجێ ناکەین، بەڵێن بێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە خزمەتاندا دەبم، رۆزا رەئوف وا دەڵێ.