داوا له هاوڵاتیان ده‌كرێت هاوكاریان بن
ته‌وارییه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیش ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌وارییه‌كه‌ى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستى به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بیانهكهى كردووه، به‌ڵام ته‌ندروستى ده‌ڵێت، كاره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیان نه‌وه‌ستاندووه و له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشانیش ده‌كه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی نەخۆش و هاوڵاتیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە ئێستادا دەستکراوە بە کاری نۆژەنکردنەوە و رێکخستنەوەی کەمووکوڕیەکانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ (طواری) و چەند رۆژێک دەخایەنێت بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی نەخۆشەکانیش خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان تێیدا راناوەستێ.
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری كراوه‌ته‌وه، لەکاتی سەردانی کردنیان بەمەبەستی چارەسەر، هاوکاری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و پرسگەی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ بن و بەتایبەت هاوەڵی نەخۆش تاوه‌کو کاری نۆژەنکردنەوەکەی لە ماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێت رەچاوی بارودۆخەکە بکەن.