پۆلیسی هاتوچۆ دۆزییەوە و سزایدا
سایەق پاسێک قاچی لە جامی سەیارەکەی دەرهێناوە و بای بای دەکات
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سایەق پاسێک قاچی لە جامی سەیارەکەی دەرهێناوە و زۆر بە مورتاحی بای بای پێدەکات، پۆلیسی هاتوچۆش دۆزییەوە و دەستی بەسەر پاسەکەدا گرت، هەر بەوەش لێی خۆش نەبوو، شۆفێرەکەشی سزادا.
عەقید بێکەس عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964 وت، رووداوەکە لەسەر رێگای زاخۆ بۆ دهۆک بووە، پاسەکە جگە لە شۆفێرەکەی چەندین سەرنشینی دیکەشی تێدا بووە، ڤیدیۆکەش لەلایەن شۆفێرێکی تر کە لە دواوەی بووە، گیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە رەفتارێکی ناشایست و پێشێلکردنی یاساکانی هاتوچۆیە، بۆیە دەستیان بەسەر پاسەکەدا گرتووە و شۆفێرەکەشیان سزای دارایی داوە.
عەقید بێکەس عەبدولکەریم داوایشی لە شۆفێران کرد، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و بەو شێوەیە مەترسی بۆ سەر گیانی خۆیان و هاوڵاتیان دروست نەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری