گروپی جیاوازى بۆ قوتابخانه‌كان دروستكردووه
پەروەردەی رواندز بە شێوازێکی جیاواز پەرتووکەکانی خوێندن دابه‌ش ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پەروەردەی رواندز بە شێوازێکی جیاواز، پەرتووکەکانی خوێندنى ئه‌مساڵ، بۆ هەردوو وەرزه‌كه دابه‌شى سه‌ر ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش زیاتر له 71 هه‌زار په‌رتوك بۆ ئه‌م قه‌زایه دابین كراوه.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 (٫٠٧٤ ٢٢٫١٣٤) 22 ملیۆن و134 هەزار و 74 په‌رتوكى بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان چاپكردووه.
په‌روه‌رده‌ى رواندز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ به رێژه‌ى 100% و به‌یه‌كجار په‌رتووكه‌كان به‌سه‌ر قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانى خوێندن دابه‌ش ده‌كه‌ن.
مامۆستا سیروان حسێن ئەحمەد، بەرپرسی کۆگاکانی پەروەردەی رواندز، ده‌ڵێت، چەندین بابەت لە په‌رتوكه‌كانى پۆلی یه‌كه‌می بنەڕەتی و 12ـى ئاماده‌یی پڕۆگرامیان گۆڕاوە و بە دیزاین و ناوەرۆک و کوالێتی باش چاپکراون.
وتیشی “بۆ کارئاسانی دابەشکردنی پەرتووکەکان، گشت قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەمان دابەشکردۆتە سەر نۆ گروپ، هەر گروپەی نزیكه‌ى هه‌شت قوتابخانه‌یه، ماوه‌ى دوو رژۆمان بۆ دیاریكردوون بێن په‌رتووكه‌كانیان ببه‌ن”.
باس له‌وه‌ده‌كات كاره‌كانمان بۆ دابه‌شكردنى په‌رتوكه‌كان زۆر ساده و ئاسان كردووه، هیچ جەنجاڵی و قەڵەباڵغییه‌ك دروست ناكات، ماوەی دابەشکردنەكه‌شیان 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت.