نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دابەزی
لەچاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت سەروو 66 دۆلارە
توانا نەقی
دوو رۆژە نرخی نەوت تا رادەیە جێگیرە، بەڵام نرخەکەى گۆڕانکارییەکى گەورەى بەخۆیەوە نەبینیوە، هەرچەندە کەمێک بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 9.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و 0.46% سەنت لە نرخەکەى بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.43% بەرز بووە.
هەفتەی رابردوو و بەهۆی ئەگەرى دروستبوونى شەڕێکى تر لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جموجۆڵەکان، نرخى نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام چەند رۆژێکە سەربەرەوخوار بووەتەوە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی