شەقامى سەهۆڵەکە
تاکسییەک لەناوجەرگەى سلێمانى سووتا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە شەقامى سەهۆڵەکەى شارى سلێمانى، تاکسییەک لەکاتى رۆشتندا ئاگرى تێبەربوو و بەشێکى سووتا.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـى وت،”پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکسیەک لە یەکێک لە کۆڵانەکانی سەهۆڵەکە لەکاتی رۆیشتندا ئاگری گرتوە”.
وەک باسى دەکات، هەرزوو تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتوە.
وەک هەمیشە، دەستى هاوکارى و گیانى پێکەوەیى لە رووداوەکەدا دەرکەوت و لەشوێنى رووداوەکە پارەى بۆ کۆکرایەوە، یەکێک لە هاوڵاتیان بە 964ـى وت،” نە دەیناسم و نە بینیومە، بەڵام لەبەرخاترى خوا هاوکارى دەکەم”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح