بەخۆبەخشی

رەزوانی مامۆستا 90% قوتابخانەکانی هەولێری نەخشاندووە

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

مەرجە هەموو قوتابخانەكان، کە داوا دەکەن مامۆستا رەزوان تابلۆی لێ بکێشێت، دوو تابلۆیان پەیوەست بکەن بە هۆشیاری ژینگەیی، جگە لە تەندروستی و زانستی.

هونەرمەند وێنەكێش، رەزوان مەلا یوسف ماوەی 25 ساڵە دەستی داوەتە فڵچە و رەنگ، بە ئامانجی نەخشاندنی وێنە لەسەر دیوارەكان بەشێوەیەكی خۆبەخش، ئەو دەڵی 90%ی قوتابخانەکانی هەولێر ئەوان نەخشاندوویانە.

رەزوان مەلا یوسف، چەند ساڵێکە خۆبەخشانە ئەو کارە دەکات، جگە لەوەی مامۆستایە و کاری رێکخراوەیی دەکات، ئەو بۆ 964 ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 10 هەزار وێنەی كێشاوە، بچنە هەر قوتابخانەیەك 20 وێنە دەكێشن.

رەنگ بووە بە بەشێكی گرنگ لە ژیانی، هەروەك خۆی باسی دەكات لە ساڵی 1997 بۆ یەكەم جار دەستی داوەتەوە وێنەكێشان و بەدوای بەهرەیی منداڵی كەوتووە.

مامۆستا رەزوان دەڵێ، بەشداریم كردووە لە 250 پێشانگەیی هاوبەش و 12 پێشانگەی هونەری، تاكە كەسیە جگە لەوەش سەرۆكی رێكخراوی شاوێری ژینگەییە كە زیاتر لە 500 سمیناریان ئەنجام داوە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە بەشی شێوەكاری.

رەزوان مەلا یوسف یەكەم كەس بووە تا ئێستا بەشێوەیەكی خۆبەخش دیواری قوتابخانەی گوندەکان بڕازێنتەوە، سەرەڕای ناوەندی شارەکان، ئەو داوای کرد لە قوتابخانەكان گرنگی زۆر بە رازاندنەوەی دیوارەكان بدەن لە پێناو نەوەیەكی هۆشیار و تەندروست.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"منداڵەکانم ئەزموونى قوتابخانەى حکومیان نییە"

21ـی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکەن 

21ـی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانەکان دەست پێدەکەن