دیمەنێک لە کارکردن لە رێگای قەڵادزێ - دارشمانە.وێنە.وەزارەتی ئاوەدانکردەوە
80% کارەکانی تەواو بووە
پڕۆژەی رێگای قەڵادزێ – دارەشمانە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
964+
توانا نەقی
کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای قەڵادزێ بۆ دارەشمانە قەناغێکی باشی بڕیوە و لە کۆتایی نزیک بووەتەوە و تەنیا 20 لە سەدی ماوە تەواو ببێت.
وەزاەرتی ئاوەدانکردنەوە و رێگاوبانی هەرێم بڵاویکردەوە، پرۆژەی رێگای قەڵادزێ – دارەشمانە لە ئیدارەی راپەڕین لە رۆژی 25.4.2024 بەردی بناغەی دانرا ئێستا کارەکانی بەرەو کۆتایی دەچن و بەم نزیکانە دەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئێستا پرۆژەکە زیاتر لە 80%ـی تەواو بووە و درێژی رێگاکە 10.3 کیلۆمەترە و تێچووەکەشی 3 ملیار و 76 ملیۆن دینارە.
ئەم رێگایە جگە لەوەی رێگایەکی سەرەکی هاتوچۆی هاوڵاتیانە، هاوکات رێگایەکی بازرگانیە و دەروازەی سنوریی کێلێ بە قەڵادزێ دەبەستێتەوە، لە رووی کشتوکاڵ و گەشتیاریشەوە سودێکی گەورەی بۆ ناوچەکە دەبێت