"ده‌بێته دەوڵەمەندترینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"
له هه‌رێمی كوردستان شوێنه‌واره رووپێوكراوه‌كان له 6000 شوێن نزیك ده‌بێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌وارى هه‌رێم ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ى له‌ناو هه‌رێمی كوردستان كارى رووپێویان بۆ كراوه و تۆمار كراون، له شه‌ش هه‌زار شوێن نزیك ده‌بێته‌وه، شاندێكی زانکۆی هارڤاردى ئه‌مریكیش گه‌ڕاوه‌نه‌توه هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كارى رووپێوی بكه‌نه‌وه.
کەیفی مستەفا عه‌لى، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلوپوورى هه‌رێم، به 964ـى راگیه‌اند، ئه‌مڕۆ پێشوازی لە شاندى زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی كردووه كه پڕۆفیسۆر جه‌یسن ئۆر سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات.
وتیشی “گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه جارێكى دیكه ده‌ست به كارى رووپێوكردنى شوێنه‌واره‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له سنورى هه‌ولێر بكه‌نه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له رابردوودا تیمه‌كانى ئه‌م زانكۆ ئه‌مریكییه بۆ چەند وەرزێکە کاری رووپێوی شوێنەواریان له ناوچه جیاوازه‌كانى هەرێمی کوردستان بەڕێوە بردووه، به‌پێی ئه‌و تۆماره‌ش كه له رووپێوییه‌كه‌ى ئه‌واندا هه‌یه، ده‌رده‌كه‌وێت كه شوێنه شوێنه‌اوره رووپێوكراوه‌كان له شه‌ش هەزار شوێن، نزیك ده‌بێته‌وه.
“کوردستان دەبێتە دەوڵەمەندترین شوێنی دەستنیشانکراوی شوێنەواریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كه ئه‌م ژماره زۆره شوێنه‌واره‌ى تێدا رووپێوكراوه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى كه‌یفی مسته‌فایه.
بە پێی بڕگەی حەوتی مادەی یەکی یاسای ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان، هەر شتێک مێژووەکەی لە 200 ساڵ کەمتر نەبێت دەبێتە شوێنەوار.