ترەمپ ئامانی نییە 

“هەر ئێستا دەستبەجێ و بەبێ وەستان ئەو چادرە لاببەن”

964+

ژووری هەواڵ

“هەر ئێستا دەستبەجێ و بە بێ وەستان ئەو چادرە لاببەن” ئەمە ئەو بڕیارەی ترەمپە کە 44 ساڵە هەموو سەرۆکەکانی ئەمەریکا خۆیانی لێ لادەدەن.

ساڵی 1981 ژنە پەنابەرێکی ئیسپانی بەناوی (کۆنسێبسیۆن پیچێتۆ) لە بەردەم کۆشکی سپی چادرێکی هەڵدا دژی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا و دواتر دژی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ، ئەم ژنە بۆ ماوەی 35 ساڵ جێگەکەی چۆڵ نەکرد و تا مردنی لەوێ مایەوە، هەرچی ناکۆکی و ئاڵۆزی جیهان هەبوو ناڕەزایەتی دژیان دەربڕی.

دوای ئەوە لە ئەمریکا یاسایەک دەرچوو کەس بۆی نییە لە نزیک کۆشکی سپی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بکات، بەڵام ئەم چادرە لەبەر ئەوەی پێش یاسایەكە لەوێ بووە، بۆیە یاساکە بەسەریدا جێبەجێ نابێت، بەڵام ئەگەر چادرەکە هەڵبگیرێت، ئیتر بۆ هەتاهەتایە داناندرێتەوە، بۆیە چادرنشینەکانیش سوودیان لەم کەلێنە یاساییە بینیوە و چۆڵی ناکەن.

تیمی 964 لە واشنتن چوونە لای چادرنشینەکان و ئەم چیرۆکەیان بۆ گێڕانەوە، ئەوان بە نیاز بوون چەند ساڵێکی تر بەو شێوەیە بمێننەوە، بەڵام خەیاڵی ئەوەیان نەبوو ترەمپ ئامانی نییە.

دوێنێ رۆژنامەنووسێک پرسیاری ئەو چادرەی لە ترەمپ کرد، ئەویش وتی ئاگام لێی نییە، بەڵام هەر ئێستا دەم دەست لایببەن و لەوێ نەمێنێ، بەمەش ترەمپ کۆتایی بە چیرۆکێکی 44 ساڵە هێنا.

43 ساڵە لە چادرێكی بەردەم كۆشكی سپییەوە دژایەتی ئەمریكا...

43 ساڵە لە چادرێكی بەردەم كۆشكی سپییەوە دژایەتی ئەمریكا دەكرێت