هەڵبژاردنی ئەمریكا 2024

43 ساڵە لە چادرێكی بەردەم كۆشكی سپییەوە دژایەتی ئەمریكا دەكرێت

+964

ژووری هەواڵ

کۆنترین چادری ناڕەزایەتییە لە جیهاندا، 43 ساڵی رەبەقە ئەم چادرە لەبەردەم کۆشکی سپی لە ئەمەریکا داندراوە و دژی سیاسەتەکانی حکومەتی ئەمریکا ناڕەزایی تێدا دەردەبڕدرێت.

مەرجی مانەوەی ئەم چادرە یەک شتە، ئەگەر بۆ تاکە خولەکێکیش چۆڵ بکرێت ئەوا پۆلیسەکانی کۆشکی سپی دەتوانن لای ببەن، بەڵام 43 ساڵە نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن، چونکە چۆڵ نەبووەو چۆڵ نابێت.

ساڵی 1981 ژنە پەنابەرێکی ئیسپانی بەناوی (کۆنسێبسیۆن پیچێتۆ) لە بەردەم کۆشکی سپی چادرێکی هەڵدا دژی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا و دواتر دژی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ، ئەم ژنە بۆ ماوەی 35 ساڵ جێگەکەی چۆڵ نەکرد و تا مردنی لەوێ مایەوە، هەرچی ناکۆکی و ئاڵۆزی جیهان هەبوو ناڕەزایەتی دژیان دەربڕی.

ساڵانێکە بە یاسا هەموو جۆرە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەک لە نزیک کۆشکی سپی قەدەغە کراوە، بەڵام ئەم چادرە لەبەر ئەوەی پێش یاسایەكە لەوێ بووە، بۆیە یاساکە بەسەریدا جێبەجێ نابێت، بەڵام ئەگەر چادرەکە هەڵبگیرێت، ئیتر بۆ هەتاهەتایە داناندرێتەوە، بۆیە چادرنشینەکانیش سوودیان لەم کەلێنە یاساییە بینیوە و چۆڵی ناکەن.

خانمی چادرنشین لە سەرەتای ساڵی 2016 کۆچی دوایی کرد، بەڵام هاوبیرەکانی لە دوای ئەوەوە بە نۆرە لە چادرەکە دەمێننەوە و چۆڵی ناکەن.

ئێستا چادرەكە بووەتە یەکێک لە هێما دیارەکانی واشنتنی پایتەخت و ساڵانە ئەوانەی بەلای کۆشکی سپیدا دەڕۆن، سڵاوێک لە چادرنشیینەکانیش دەکەن.

ترەمپ باس لە دەركردنی پەنابەران دەكات و كامالاش بە پاڵ...

ترەمپ باس لە دەركردنی پەنابەران دەكات و كامالاش بە پاڵپشتیی ژنە هونەرمەندێك دەركەوت