شارى جیاوازییەکان
چایخانەى شەعب خێزانە دێرینەکانى سلێمانى کۆکردەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
رێکخراوى خانەوادە دێرینەکانى سلێمانى، بۆ زیندوکردنەوەى پیشە کۆنەکان، خێزانە دێرینەکانى شارى سلێمانى کۆکردەوەز
ئارام بابان، ئەندامى رێکخراوى خێزانە دێرینەکانى سلێمانى بە 964ـى وت،” 80 بۆ 90 خێزانى کۆن و دێرینى سلێمانى لە چایخانەى شەعب کۆبووینەتەوە و دەمانەوێت پیشە کۆنەکان بەرز رابگرین، چونکە سلیمانى خاوەنى کۆمەڵێک پیشەى جیاواز بووە”.
بەوتەى ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى کە بۆ 965 قسەى کردووە،”سلێمانى هەر لە دامەزراندنییەوە، پێکهاتەى جیاوازى لەخۆى گرتووە و بەشارى لەخۆگرتنى جیاوازییەکانەوە ماوەتەوە”.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح