تهمهنى زیاتر له دەیان ملیۆن ساڵه
له رۆژئاواى كوردستان پاشماوهى بهبهردوبووى كیسهڵێكی ئاويى دۆزرایهوه
فهرهاد حهسهن
له عهفرینى رۆژئاوى كوردستان، پاشماوەی بەبەردبووی کیسەڵێکی ئاویی دۆزاوهتەوە کە تەمەنی زیاتر لە دهیان ملیۆن ساڵە.
تیمێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، كه پێكهاتبوون له توێژەرانی ناوەندی سینکبێرگ بۆ پەرەپێدانی مرۆڤ و ژینگەی کۆن لە زانکۆ بۆبنگن به سەرپەرشتی تیمێکی زانکۆی ساو پاوڵۆ، پاشماوهى ئهم كیسهڵهیان دۆزیوهتهوه كه دهڵێن، جۆرێکی نوێ و پێشتر نەناسراوی کیسەڵی ئاوییه و ناویان لێناوه “Syriemys lelunensis”
گۆڤاری scitechdaily بڵاویکردوەتەوە، بە بەردبووەکە توێژاڵێکی ناوەوەی بە تەواوی پارێزراوی توێکڵەکە لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بەشێک لە توێکڵی سک و حەوز و ئەندامەکانی دواوە، ئەمەش وایکردووە کە یەکەم کڕکڕاگەی بەردبوو بێت کە بە شێوەیەکی زانستی لە ناوچەکە دۆزرابێتەوە.
قەڵغانی پشتی کیسەڵەکە شێوەی هێلکەیی هەیە درێژییەکەی 53 سانیتمەتر و پانییەکەی 44 سانتیمەترە و بە پارێزراوی و وەک خۆی ماوەتەوە و بە تەواوەتی بەبەرد بووە.
وەفا حەلەبی، زانای بواری کنەوپشکنینی سوری – بەڕازیلی و تویژەری سەرەکیی توێژینەوەکە دهڵێت، پارچە ئێسکەکانی ئیۆسین بۆ ماوەی 13 ساڵ لە ناوەندی گشتی جیۆلۆجی و سەرچاوە کانزاییەکان لە شاری حەلەب هەڵگیراون، دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 لە کاتی تەقینەوەی کانێکدا لە نزیک عەفرین دەرهێنراون. ئێستا لەگەڵ هاوکارانی بەرازیل و سوریا و ئەڵمانیا و لوبنان و کەنەدا توانیویانە بە شێوەیەکی زانستی وەسفی ئەم زیندەوەرە بکەین.
باسی لهوهشكردووه، ئەم جۆرەی کە دۆزراوەتەوە نوێنەرایەتی یەکەم و کۆنترین کڕکڕاگەی بە بەردبوو دەکات کە بە فەرمی لە سوریاوە ناسێنراوە و کۆنترین بەڵگەی ناسراوی گروپی لەناوچووی ستێریۆجینینی دەخاتەڕوو، کە مێژووی پەرەسەندنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دەیان ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.