دابەزی

نرخی نەوت هاتە 66 دۆلار

964+

توانا نەقی

دوو رۆژە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک هاتە خوار 67 دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی 5.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بەرێژەی 0.12% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.16% دابەزیوە.

چەند رۆژێک بوو ئەگەرى دروستبوونى شەڕێکى تر لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جموجۆڵەکان، وایکردبوو نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو بنێت، بەڵام لە دوێنێوە جارێکی تر سەربەرەوخوار بووە.