"گەشتیاری عەرەب بوون"

لە نزیک چەمی رێزان پاسێک وەرگەڕا؛ چوار کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندارن

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پاسێکی گەشتیاران لە نزیک چەمی رێزان لە سنووری سلێمانی وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش برینداربوون.

عەمید عادل بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ـی وت، “کاتژمێر 4ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پاسێکی گەشتیاری کە هەڵگری هاوڵاتیانی عەرەب بووە، لەسەر رێگای چەمی رێزان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەکە لە بازیانەوە بەرەو دوکان رۆیشتووە و تووشی ئەو رووداوە بووە.