بە پێی توێژینەوەی کۆلێژی پزیشکی زاخۆ

“لە نیوە زیاتری خەڵکی زاخۆ نەخۆشن”

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

مانگێکە قوتابیانی زانکۆی زاخۆ کۆلیژی پزیشکی لێکۆڵینەوە لەسەر دانیشتووانی زاخۆ دەکەن، لێکۆڵینەکانیان لەسەر نەخوشی قۆلۆن، قەڵەوی، گەدە، جگەرەکێشان بوون، ئەمرۆ لەکۆنفراسێکدا ئامارەکان راگەیندران و لێکۆڵەران هۆشداری دەدەن.

بە پێی دەرئەنجامی توێژینەوەکان 60%ـی دانیشتوانی زاخۆ کێشەی قۆڵۆنیان هەیە و بەراورد بەهەولێر رێژەکە 27% زیاترە، هەروەها 52% بەکتریای گەدە و 24% کێشەی قەڵەوییان هەیە، لەناو ئەم ئامارانەشدا 33%ـی خەلکی زاخۆ جگەرەکێشن بەراورد بەتورکیا و ئێران رێژەکە بەرزترە.

بەپێ ئەم ئامارانەی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی زاخۆ بێت، بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ دوخی هاوڵاتیانی کوردستان خراپە، راگری کۆلێژی پزیشکی زاخۆ وادەڵێت.

د. نەوفەل تەحسین، راگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی زاخۆ بە 964ـی وت، “بەداخەوە ئەم ئامارانە خراپن، هەنگاوی داهاتوومان کارکردن دەبێت لەسەر رۆشنبیرکردنی خەڵک کە چۆن ئاگایان کە تەندروستی خۆیان بێت بۆ ئەوەی بە دووربن لە تووشبوون بە نەخۆشیە کوشندەکان”.

وتیشی، قوتابیەکانیان لەسەر ئاستی کوردستان یەکەمن بە پێی چالاکی مەیدانی و ئەنجامدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی