قەزای دوكان

لە رووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێكی چوار ساڵان گیانی لەدەست دا

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كاتژمێرێك لەمەوبەر، لە روداوێكی هاتوچۆ لەجۆری شێلان لەسەر پردەكەی قەزای دوكان، منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لەدەستدا.

عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوكان بە 964ـی وت، رووداوەكە كاتژمێرێك لەمەوبەر بووە و لە جۆری شێلان بووە، منداڵێك كە لەگەڵ كەسوكارەكەی لەسەر پردەكەی دوكان بوون بەڵام نازانن چۆن رووداوکە روویداوە و بە بڕیاری دادوەر کامێرای چاودێری ئەو ناوە چێک دەکەنەوە.  ە.

وتیشی، منداڵەكە کچەو تەمەنی چوار ساڵان بووە، خەڵكی هەولێر دانێشتووی  شاوێسن.

ئەوەشی خستەڕوو، رێكاری یاسایی بەرامبەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیراوەتەبەر و لە بنكەی پۆلیسی دوكان تۆمەتبار راگیراوە، تەرمی منداڵەكەش رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و دوای توێكاری رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی