دوو رۆژیان دیاریكردووە بۆ نەشتەرگەری

نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی مانگی نۆيی بڵاوكردەوە و 24 کاتژمێر ئامادەن

964+

محەمەد فاتیح

نەخۆشخانەی پێشمەرگە، خشتەی مانگی نۆیی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە 24 كاتژمێر ئامادەن، بۆ چارەسەركردنی نەخۆش و دوو رۆژیشیان دیاری كردووە بۆ نەشتەرگەری.

ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025، نەخۆشخانەی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بەپێی خشتەی رۆژانەی راوێژکاری پزیشکانی پسپۆر، پزیشکانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بۆ مانگی نۆ ئامادەن، پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازان بکەن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە:

-پزیشکە خولاوەکان، (٢٤) کاتژمێر ئامادەن، بۆ هەر رووداوێکی فریاکەوتنی لەناکاو.

-هەموو رۆژانی دووشەممان و چوارشەممان، نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت.

بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانە:

07512236669

07502355830

نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە شاری هەولێرە و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بۆ کەسوکاری پێشمەرگە و شەهیدان بێبەرامبەرە و لە لایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە دروستکراوە و مانگی سێی ساڵی 2021 کراوەتەوە.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی مانگی نۆيی بڵاوكردەوە و 24 کاتژمێر ئامادەن

لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە یەکەم نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگە...

لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە یەکەم نەشتەرگەریی گۆڕینی جومگە ئەنجام درا