نەخۆشخانەی پێشمەرگە - وێنە: وەزارەتی پێشمەرگە
دوو رۆژ بۆ نەشتەرگەری دانراوە
نەخۆشخانەی پێشمەرگە خشتەی ئیشکگری پزیشکەکانی بڵاوکردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا خشتەی ئێشکگری بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژانەی هەینی و شەممە دەوام ناکەن و لە رۆژانی دووشەممە و چوارشەممەش، نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن.
ئەوانەی کە نیازی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان هەیە، پزیشکانی نەخۆشخانە بۆ مانگی نیسان/4 بەپێی ئەوەی کە لە خشتەی رۆژانەی راوێژکاری پزیشکانی پسپۆردا هاتووە، ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش و چارەخوازەکانیان بکەن.
سەرجەم ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و چارەخوازان ئاگاداردەکاتەوە، جیاواز لەوەش، پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانە، 24 کاتژمێر ئامادەبوونیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەر رووداوێکی فریاکەوتنی لە ناکاو.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئەو دوو ژمارە تەلەفۆنە “07502355830 و 07512236696″ـی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەرکەسێک زانیاریی زیاتری ویست لەمبارەیەوە، پەیوەندییان پێوە بکات، لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بێبەرامبەرن.
ئەو نەخۆشخانە 30 قەرەوێڵەییە لە بەشی هەناو، شکان، دەمار، ددان، تیشک، سۆنار، فریاکەوتنی خێرا و چاودێریی چڕ پێکدێت و نەشتەرگەریشی تێدا دەکرێت.
خشتەی پزیشکانی پسپۆر؛