بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی کوردستان دادەمەزرێن
بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت
775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان دادەمەزرێن
964+
شۆڕش قادری
بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان دادەمەزرێن.
کەمێک لەمەوبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە 1.9.2025 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ـی دەرکرد”.
ژمارەی ئەو دەرچووانە 775 کەسە کە دەرچووی ساڵی خوێندنی (2023- 2024 )ـن و لە سەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و موچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەم فەرمانە لەبەر پێویستیی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە راژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.
لە ماوەی رابردوودا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی کوردستان چەندین جار دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەتەوە و ناڕەزاییان دەربڕیوە.